وانەی پراکتیکی لە نەخۆشخانەی شۆڕش
بەخێرهاتنێکی گەرم لە قوتابیانی ئازیزی بەشەکەمان دەکەین. ئاگاداری قوتابیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە وانە کردارییەکانی بابەتی (ICU) هەموو ڕۆژانی دووشەممە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شۆڕش بەڕێوەدەچن.
لەبەر ڕێزگرتن لە ڕێنماییە پزیشکییەکان و پاراستنی ژینگەی نەخۆشخانە، تکایە بەتەواوی پابەندی ئەم خاڵانەی خوارەوە بن:
١. پۆشاک و پێداویستی: بەستنی باجی پەیمانگە و پۆشینی سکرەب یان (لابکۆت) لەناونەخۆشخانەدا مەرجی بنەڕەتی دەوام کردنە.
٢. پێویستە بە شێوازێکی پزیشکیی ڕێکوپێک و گونجاو لەگەڵ ژینگەی نەخۆشخانە ئامادەبن.
کاتەکانی ئامادەبوون
گرووپی یەکەم: کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی لە نەخۆشخانە ئامادە دەبن.
گرووپی دووەم: کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی لە نەخۆشخانە ئامادەبن.
تکایە لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بن و بەتەواوی پابەندی ڕێنماییەکانی نەخۆشخانە و مامۆستایان بن.
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین

