Image

ئاسانکاری نوێ بۆ دانی قیستەکانی خوێندن لە ڕێگەی کارتەوە

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریارییەوە


دایکان و باوکانی بەڕێز،

لەپێناو ئاسانکاری زیاتر بۆ ئێوەی خۆشەویست لە کاتی دانانی قیست و پارەی خوێندن، ئاگادارتان دەکەینەوە کە خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئامێری (POS) کارا کراوە.

لەمەودوا دەتوانن بەبێ پێویستی بە هەڵگرتنی پارەی کاش، زۆر بە ئاسانی لە ڕێگەی کارتە بانکییەکانتانەوە (ماستەرکارت یان ڤیزاکارت)، چ ناوخۆیی یان نێودەوڵەتی بێت، پارەکەتان بدەن. بە تایبەت بۆ ئەو بەڕێزانەی مووچەی مانگانەیان لە ڕێگەی "هەژماری من" یان هەر کارتێکی ترەوە وەردەگرن، چیتر پێویست ناکات لە نۆرەی ئامێرەکانی ATM بوەستن بۆ ڕاکێشانی پارە؛ تەنها لە کاتی سەردانیکردنتان بۆ بەشی ژمێریاری، کارتەکەتان لەگەڵ خۆتان بهێنن.

هەمیشە بە شانازییەوە لە خزمەتتانداین.