ئاگاداریەک سەبارەت بە خشتە و ڕێنمایەکانی سەردانی کردنی بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی شۆڕش
سڵاو و ڕێز لە قوتابیانی ئازیز،
ئاگاداری قوتابیانی ئازیز دەکەینەوە کە سەردانیکردن بۆ بەشی چاودێریی چڕ (ICU) لە نەخۆشخانەی شۆڕش، هەموو ڕۆژانی دووشەممە بەپێی خشتەی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت.
تکایە بەتەواوی پابەندی ئەم ڕێننماییانەی خوارەوە بن:
پۆشاک و باج: پۆشینی (Scrub) و بەستنی باجی فەرمیی پەیمانگە لەناو نەخۆشخانەدا مەرجی بنەڕەتیی ڕێگەپێدانە.
کاتی ئامادەبوون و دەوام: مانەوە لە چاودێڕی چڕ بۆ هەر دوو خوێنکارێک تەنها ٣٠ خولەک دەبێت؛ پێویستە پێش کاتی دیاریکراو لەوێ ئامادە بن تاوەکو لە کاتی خۆیدا بگەڕێنەوە بۆ وانە و دوا نەکەون:
گرووپی P2: کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ٩:٣٠ی بەیانی.
گرووپی P1: کاتژمێر ١٠:٣٠ بۆ ١١:٠٠ی بەیانی.
ماوەی خشتەکە: مەشقەکان لە بەرواری ٢١/٩/٢٠٢٦ دەستپێدەکەن و تاوەکو ٧/١٢/٢٠٢٦ بەردەوام دەبن.
تێبینیی : ئەو قوتابییانەی ناویان لە بەشی خوارەوەی خشتەکەدا هاتووە لەم خولەدا بەشدار نین لەبەر کەمی ڕۆژەکان و مەشقەکەیان دەکەوێتە سمستەری داهاتوو..
تکایە بەپێی بەروار و کاتی دیاریکراوی خۆتان لە خشتەکەدا پابەند بن.
لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک.

