Image

ڕێننماییەکانی ڕاپۆرتی کلینیکی SBAR و شیکارکردنی کەیسەکان.

سڵاوتان لێبێت فێرخوازانی ئازیز.


دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو وانەی تیۆریی فۆرمی SBARتان خوێند، ئەم هەفتەیە دەچنە سەر ئیشی کرداری و ڕاهێنان لەسەر کەیسەکان بەم شێوازەی خوارەوە:

1. فێرکاری و پرکردنەوەی فۆرمەکە:

پێویستە سەرجەم فێرخوازان تەماشای ڤیدیۆی فێرکاریی ڕوونکردنەوەی پرکردنەوەی فۆرمی SBAR بکەن کە بەستەرەکەی (لینک) لە خوارەوە داندراوە تا بە دروستی لە ڕێکارەکان تێبگەن.

2. ئەرکی گرووپەکان (Sub-groups):

 هەر ژێر-گرووپێک (Sub-group) کەیسێکی پزیشکی تایبەت بە خۆی وەردەگرێت.

 پێویستە بەپێی چوار خاڵە بنەڕەتییەکەی SBAR (Situation, Background, Assessment, Recommendation) زانیارییەکانی کەیسەکە لەسەر تێمپلەیتی فەرمی پڕبکەنەوە.  


 هەر گرووپێک کەیسەکەی خۆی بۆ گرووپەکەی تر پێشکەش دەکات (Present) تاوەکو گشت فێرخوازان لە شێوازی جیاوازی کەیسەکان سودمەند بن.

4. تەسلیمکردنی ڕاپۆرت (Lab Report):

 دوای کۆتاییهاتنی پێشکەشکردنەکان، پێویستە فۆرمی پڕکراوەی SBARتەسلیمی مامۆستای بابەت بکرێت..


بۆ تەماشاکردنی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.



بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە