ئاگاداری دەستپێکردنی سمستەری سێیەم و خشتەی وانەکان
فێرخوازانی ئەزیز،
بە گەرمییەوە بەخێرهاتنتان دەکەین بۆ وەرزی سێیەمی خوێندن و هیوادارین ئەم وەرزە نوێیەی خوێندن سەرکەوتنی بەردەوام، گەشەکردن و ئەزموونی بیرنەکراوتان بۆ بهێنێت لە پەیمانگە. دڵخۆشین بە گەڕانەوەتان بۆ لای ئێمە و بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی وەرزێکی دیکەی پڕ لە دەستکەوت دەکەین پێکەوە. پێش دەستپێکردنی وانەکان، تکایە ئاگاداری ئەم خاڵە گرنگانەی خوارەوە بن:
١. وانەکان ڕۆژی یەکشەممە، ١٣/٩ دەستپێدەکەن. خشتەی هەفتانەی وانەکان ئێستا لەسەر سیستم بەردەستە.
٢. بەستنی باج مەرجە، چ لە کاتی چوونەنەژوورەوەتان بۆ پەیمانگە و چ لەناو هۆڵەکاندا.
٣. ئەگەر باجەکەتان ونکردووە، تکایە ڕۆژی یەکشەممە داواکارییەک پێشکەشی بەش بکەن تاوەکو لە هەمان ڕۆژدا دووبارە بۆتان دەربکرێتەوە.
٤. تکایە بەخواستی خۆت شریت یان گیرە بۆ باجەکەت ئامادەبکە، چونکە باچ بۆ هەڵواسینە لەناو پەیمانگە
٥. پاسەکان ئاگادارکراونەتەوە کە رۆژی یەک شەم دەوام دەستپێدەکات، بۆیە دەتانبەنەوە بۆ ماڵەوەو هاتنیش بەپێی پار سەردان دەکەن بەڵام باشترە یەکەم رۆژی هاتن ئەگەر پاسەکان وەک پێوسیت نەگونجا بەهۆی ناونیشانتانەوە بەئاسایی وەریبگرن، بەڵام رۆشتنەوە لەگەڵی بڕۆنەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنەکانتان، تاوەکو رۆژانی دواتر بێن بەدواتاندا.
سوپاس بۆ ئاگاداری و هاوکاریتان. هیوای وەرزێکی سەرکەوتوو و خۆشتان بۆ دەخوازین.
لەگەڵ ڕێزی زۆردا.

